
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارانی کورەخانەکانی ساروقامیشی بۆکان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان، دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە لایەن چالاکانی مەحەللی، زیاتر لە ٩٠ کورەخانە لەم ناوچەیە، چالاکییەکانیان ڕاگرتووە. ئەم مانگرتنە بەدوای سەرنج نەدانی خاوەن کورەخانەکان و ناوەندەکانی پەیوەندیووار بە خواستی سەرەکی کرێکاران ڕوویداوە. خواستی کرێکارانی ئەم کورەخانانە بریتییە لە: “دابین کردنی هەزینەکانی هاتوچۆیان”، “دابین کرانی بێهداشت لە شوێنی کارەکەیان، بە سەرنج دان بە سەختی کار و پیسبوونی کورەکان”، “ڕەچاوکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار، بە مەبەستی پێشگرتن لە ڕووداوی لەناکاو و پاراستنی گیانی کرێکاران” و “بەهرەمەندبوون لە مافی بیمەی کۆمەڵایەتی”.