فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی کورەخانەکانی ساروقامیشی بۆکان
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کرێکارانی کورەخانەکانی ساروقامیشی بۆکان، لە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزردانی ١٤٠٤وە، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری بێهداشتی ماڵەکان و شوێنی کار و هەروەها، لەخوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکان، بە شێوەی یەکگرتوو و سەرتاسەری، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
شایانی باسە، کرێکاران ڕایانگەیاندووە: تا کاتێک کە خواستەکانیان لەوانە، باشترکردنی دۆخی تەندرووستی شوێنی کار و بردنەسەرێی حەقدەستەکان بە شێوەی دادپەروەرانە، بەتەواوی دابین نەکرێ ناچنەوە سەر کارەکانیان.