مانگرتنی کرێکارانی کەشتی سازی جنووب لە بەندەرعەباس
چوارشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۴   |  28-05-2025

ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارانی دامەزراوەی کەشتی سازی جنووب لە بەندەرعەباس، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخە نەکرانی بڕی چوار مانگ حەقدەست و مەزایایان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای بەڵێنی پەرداخت کردنی بەشێک لە حەقدەستە دواخراوەکانیان، بەڵام هەتا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەکراوەتە سەر هەژماری کرێکاران. کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان ڕایانگەیاند کە، تا کاتێک کە حەقدەست و مەزایاکانیان بە تەواوی پرداخت نەکرێ، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.