مانگرتنی کرێکارانێ کارخانەی بەرهەمهێنانی فەنەر لە ساوە
دوشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۱   |  09-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی بەرهەمهێنانی فەنەر لە شاری ساوە، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی کارخانەی بەرهەمهێنانی پارچەی یەدەکی مۆتۆر و فەنەری [خاو]، هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی پیشەسازی ساوە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لە کار کێشایەوە و لە حەساری ئەم کارخانەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.