مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی ئاڵمان
هەینی ۰۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-04-2023
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە بە هۆی مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی فڕۆکەخانەکان، نزیکەی ٧٠٠ گەشتی ئاسمانی ڕاگیراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکاران و کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی “دۆسێلدۆرف، هامبوورگ و کۆڵن بۆن” ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی هەزینەکانی ژیان و دۆخی نالەباری گوزەرانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت. شایانی باسە، بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی ئەم سێ فڕۆکەخانەیە، ٧٠٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنداروەتەوە و نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس هەروا بیلاتەکلیف ماونەتەوە. هاوکات یەکێتیی “ئی وی جی” خوازیاری مانگرتنی سەراسەری کرێکارانی بەشەکانی گواستنەوەی ڕێگەی ئاسن لە ڕۆژی هەینی بووە.