فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی گەورەی یەکێتی کرێکاران لە سریلانکا
هەینی ۱۶-۰۲-۱۴۰۱   |  06-05-2022

رۆژی جومعە ١٦ی مانگی گولان سەندیکاکانی کرێکاری و چالاکوانانی سیاسی- کۆمەڵایەتی لە سریلانکا دەستیان داوەتە مانگرتنێکی گەورە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.
شایانی باسە کە لە چەندین ناوچەی سریلانکا دووکان و بازار داخراون و هاتوچۆی هەندێک شەمەندەفەر هەڵوەشێنرانەوە و هاتووچۆ لە کۆلۆمبۆی پایتەختی ئەم ولاتە زۆر کەم بۆتەوە. قووڵتر بوونەوەی قەیرانی ئابووری چوونەسەری تێچووی ژیان لەو وڵاتەدا بۆتە هۆی ئەوە کە چەند هەفتەیەکە خۆپیشاندان لەو وڵاتە بەردەوام بێ. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گوڵانیش پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بە سەر ئەو خوێندکارە خۆ پیشاندەرانە دا تەقاندەوە کە هەوڵی شکاندنی بەربەستەکانی دەرەوەی پەرلەمانیان دەدەا. قەیرانی ئابووری بۆتە هۆی ئەوە کە حکومەت نەتوانێ پارەی هاوردەکردنی خۆراک و سووتەمەنی بدا.