فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنێ پێرسۆنێلی شیرکەتیی سەرجەم ناوەندەکانی مۆخابەرات لە مەشهەد، بەردسکن و خواف
چوارشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۳   |  19-02-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ڕەشەممە، سەرجەم پێرسۆنێلی ناوەندەکانی مۆخابەرات لە مەشهەد، بەردسکن و خواف، بە خواستی “نەمانی شیرکەتەکانی واستە لەگەڵ مۆخابەرات، بەستنی گرێبەستی ڕاستەوخۆ، بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی هوڵدینگی مۆخابەرات و دانی حەقدەست و مەزایای دواخراوی ساڵەکانی ڕابردوویان”، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
شایانی باسە،بەشداربووانی ئەم مانگرتنە سەرتاسەرییە رایانگەیاندووە کە سبێنی ٢ی ڕەشەممەش لە چوونەوە سەر کارەکانیان خۆیان دەبوێرن و درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن. جێگای ئاماژەیە، ئەم مانگرتنە لەدرێژەی ناڕەزایەتیی پێرسۆنیلی شیرکەتیی مۆخابەرات لە پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەچووە.