ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، ١١ هەڵسووڕاوی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركران و په‌روه‌نده‌سازی دژ به هاوكاره به‌ندكراوه‌كانیان و بۆ پشتیوانی له “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان، ده‌ستیاندایه مانگرتن له‌خواردن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه بریتین له: “ئه‌كبه‌ر زه‌ندی” خه‌ڵكی بووشهر، “مێهران داودیان” خه‌ڵكی تاران، “كه‌وكه‌ب بۆداغی پێگاه” خه‌ڵكی ئیزه، “یاسر ئه‌مینی ئازه‌ر” خه‌ڵكی مهاباد، ” فاتمه به‌همه‌نی” خه‌ڵكی ئه‌راك، “سۆله‌یمان عه‌بدی” خه‌ڵكی كوردستان، “سۆهه‌یلا سیاوه‌شی” خه‌ڵكی بووشهر، “ئهمڕۆڵڵا نه‌سرۆڵڵاهی” خه‌ڵكی شیراز، “هوومه‌ن ده‌شتی” خه‌ڵكی تاران، “محه‌ممه‌د ساڵح شۆكری” خه‌ڵكی كوردستان و “فه‌رهاد ته‌نهایی ڕهشوانلوو” خه‌ڵكی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی.