ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌شێكی زۆر له كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن و بەشی خۆراكیان وه‌رنه‌گرت.
ئه‌و چالاكییه به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو و له‌ناڕه‌زایه‌تی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی پێرسۆنێلی نه‌وت ئه‌نجام دراوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماده‌ی ١٠ پاش چه‌ند ساڵ له په‌سه‌ندكرانی هێشتا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كرێكاران به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌و یاسایه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت له چواچێوه‌ی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری كیشوه‌ری دێنێته ده‌ره‌وه و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌كی زۆر له بژێوی ژیانی كرێكاران درووست بكات.