مانگرتن له خواردنی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت بەردەوامە
پێنجشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۱   |  10-11-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌ردەوام درێژه‌یان به مانگرتن له خواردنی خۆیاندا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ١٠ی ماده‌ی ئه‌ركداری و به‌رپرسیاری پێرسۆنێلی نه‌وتن و ماوه‌ی چوار ڕۆژه له وه‌رگرتنی بەشە خۆراكی خۆیان خۆده‌بوێرن. شایانی باسه كه ماوه‌ی ده ساڵ به سه‌ر په‌سه‌ندكرانی ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.