مانگرتن لەخواردنی بەسەدان پزیشک و پەرەستار لە ئیتالیا
پێنجشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۴   |  31-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بەسەدانی پزیشک و پەرەستار لە ئیتالیا، لە ناڕەزایەتیی بە جەنایاتی سپای ئیسڕائیل لە غەزە، مانیان لە خواردن گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٧٠٠ پزیشک و پەرەستاری ئەیالەتی “توسکانا” لە ناوەندی ئیتالیا، لە ئێعتڕاز بە درێژەی شەڕ و کۆمەڵکوژی سپای ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە و پێش گرتن بە هەناردەکردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم ناوچەیە، مانیان لەخواردن گرت.