مانگرتن لەخواردنی بەندکراوانی بەندی ٢ی زیندانی ناوەندی کەرەج
یەکشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوانی بەندی ٢ی زیندانی ناوەندی کەرەج، لە ئێعتڕاز بە ئێعدامی بەندکراوان لە زیندانەکانی ئێران، مانیان لەخواردن گرت.
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵان، بەدوای شەپۆلی ئێعدامەکانی ئەم دواییانە و نیگەرانی لەئاست چوونەسەرەوەی ئێعدامی بەندکراوان لە زیندانەکانی ئێران، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی بەندی ٢ی زیندانی قێزلحەساری کەرەج، لە ناڕەزایەتیی بەم تەوەرە، دەستیاندایە مانگرتن لە خواردن.