فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی بەندکراوانی سیاسی بەندەکانی یەک و شەشی زیندانی وەکیل ابادی مەشهەد
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

بەوتەی بنەماڵەی بەندکراوان، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندەکانی یەک و شەشی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەوە، لە ناڕەزایەتیی بە شەپولی سەرلە نوێی ئێعدامەکان و هەروەها ئێعدامی ١٠ بەندکراو لەم زیندانە لە ڕۆژی سێشەممە، مانیان لە خواردن گرتووە.
شایانی باسە، ١٣ بەندکراوی دیکە لەم بەندانە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەکساڵ بەسەر دەستبەسەر کرانیان، لە هەر چەشنە مافێکی پەیوەندی تەلەفۆنی یاخود چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەش کراون و لە درێژەی ئەم بارودۆخە، بەم مانگرتنەوە پەیوەست بوون.