فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ
پێنجشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۲   |  08-06-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردان، نایب حاجیزادە، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ڕێپێنەدانی هاتنە دەروەری کاتی بۆ چارەسەریی پزیشکی و هەروەها کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێ و گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی، مانی لە خواردن گرتووە. ئەو بەندکراوە سیاسییە، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی جۆزەردانەوە بە فەرمانی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم بەندیخانەیە گواسترابوەوە.
ناوبراو داوای هاتنە دەرەوەی کاتی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی کردووە و سەرەڕای پێویستیی خێرای نایب بە چاەسەریی پزیشکی و وێڕای ئەوەش کە بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ ئەو داواکارییەیان قەبووڵ کردووە، بەڵام دواتر بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سپای پاسداران و ناوەند حکوومەتییەکانی دیکە داواکارییەکەی ڕەت کراوەتەوە.