مانگرتن لەخواردنی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
دوشەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۴   |  23-06-2025

بەپێی زانیارییەکان، “پژمان سوڵتانی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بوکان کە بە تۆمەتی “کوشتن” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە هۆکاری داخرانی هەژماری بانکیەکەی کە بە ئامانجی کۆکردنەوەی پارەی دیە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە دانرابوو، مانی لە خواردن گرتووە. شایانی باسە، بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزامەندیان دەربڕیوە بەڵام ئەو هەژمارە بانکیە کە پەیوەستە، بە هاوکاری خەڵک لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە داخراوە و بنەماڵەی سوڵتانی تا ئێستا نەیانتوانیوە ئازادی بکەن.