فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی بەندکراوێک لە زیندانی نەغەدە
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “سۆران ڕەحیمی”، خەڵکی شاری سەقز کە نزیک بە چوار مانگە بە تۆمەتگەلێکی دیاریکراو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە، لە ماوەی ڕابردوودا مانی لە خواردن گرتووە و بۆ وازهێنانی ناوبراو لە دادخوازیی خوێنی باوکی کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژراوە، لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی ئەو هێزانە دایە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی لەسەر دەستبەسەرکردنی ناڕەوای خۆی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە، لە زیندانی نەغەدە مانی لە خواردن گرتووە. جێگەی ئاماژەیە، سۆران ڕەحیمی، لە مانگی بەفرانباری پارەکە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە و بەردەوام لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا بووە.