فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی بە کۆمەلی مامۆستایانی کوردستان و ئێران
شەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۱   |  04-06-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی کوردستان و ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین له‌ ئاست سیاسەتەکانی سیستەمی قەزایی رژیمی کۆماری ئیسلامی و هاودەنگی لەگەڵ “ئەسکەندەر لوتفی” وتەبێژی زیندانی شۆرای هاوئاهەنگی مۆعه‌لیمانی كوردستان، دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە، سیستەمی ئیتلاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سەلماندنی سناریۆ ساختەکانیان کە لە ته‌لەفزیۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، گوشار دەخەنە سەر مۆعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی، بەڵام “ئەسکەندەر لوتفی” به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ قێزه‌ونه‌كانی ڕژیم، ماوه‌ی چوار ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه‌. مۆعه‌لیمانی مانگرتوو ڕایانگەیا ند: تا ڕوونبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، ‘شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخا” مانگرتنه‌كه‌یان درێژە پێدەدەن.