مانگرتن لەخواردنی حەوت بەندکراوی سیاسی لە زیندانی شیبانی ئەهواز
یەکشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۳   |  20-10-2024
ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر، حەوت بەندکراوی سیاسی لە زیندانی “شیبان”ی ئەهواز بەناوەکانی، “ئەشکان محەممەدی، ڕەزا کەریم نژاد، فەڕشید کازمی، ڕامین محەممەدی، هوومان ئەڵماسی، مازیار نێکوویی و ڕوحۆڵڵا خەسرەوی” مانیان لەخواردن گرت.
شایانی باسە، بەدوای ئەم هەوڵەی ئەم حەوت بەندکراوە، بەرپرسانی زیندان ئەم کەسانەیان، ڕاپێچی ژووری تاکەکەسی کردووە. جێگای ئاماژەیە، ئەم بەندکراوانە پێشتریش لە ئێعتڕاز بە بەڵێنی ئازادنەکرانیان، مانیان لەخواردن گرتبوو.