فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی سێ بەندکراوی سیاسی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە
هەینی ۲۷-۰۴-۱۴۰۴   |  18-07-2025

دوو هاووڵاتیی خەڵكی سنە بە ناوەكانی “ئارمین خودامورادی” و “حیکمەت سەعیدی” وێڕای هاووڵاتییەکی خەڵی بانە بە ناوی “كامران ڕەسووڵی”، كە لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە دەستبەسەر كراون، لە ناڕەزایەتیی بەبیلاتەکلیفی بارودۆخیان  لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، مانیان لە خواردن گرتووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە مانیان لە خواردن گرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، مانگرتنی ئەم سێ تۆمەتبارە سیاسییە، بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە بارودۆخیان بە تایبەت درێژكردنەوەی ماوەی دەستبەسەركرانەكەیان بۆ دووەم جار بووە. شایانی باسە، ئارمین خودامورادی، حكمەت سەعیدی و كامران ڕەسووڵی لەم ماوەیەدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە سەرەتایی ترین مافەكانیان وەكوو هەبوونی پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون. بە تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم سێ هاووڵاتییە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.