مانگرتن لەخواردنی شاکر بێهروز و گواستنەوەی نایب عەسکەری بۆ قەرەنتینە
پێنجشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۱   |  31-03-2022
رۆژی سێشەممە 9ی خاکەلێوە، “نایب عەسکەری” زیندانیی سیاسی لە زیندانی ورمێ، دوای دەمەقاڵە لەگەڵ پاسەوانانی زیندان، لە بەشی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتییەوە گوازرایەوە بۆ بەشی قەرەنتینە. ناوبراو لە دژی ئەو هەڵسوکەتەی پاسەوانانی زیندانەکە مانی لە خواردن گرت.
لە لایەکی دیکەوە، شاکر بێهروز، زیندانی سیاسی کە بە ناحەق حوکمی لەسێدارەدانیان پێداوە، بە بیانووی چاوپێکەوتنی حزوری بانگکراوە بۆ نووسینگەی پاسەوانی زیندانەکە و گوازرایەوە بۆ بەشە ناوخۆییەکانی ژمارە دووی زیندانی ورمێ. جیێ ئاماژەیە کە مەترسی لە سێدارەدانی ناو براو هەیە.