بەپێی ڕاپۆرتی شوڕای رێکخراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێران، فەرزاد سەفی خانپور و عاتکە رەجەبی، لە ناڕەزایەتیی بە دەستبەسەر کرانی نایاساییان، دەستیانداوەتە مانگرتن لە خواردن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرزاد سەفی خانپور و عاتکە ڕەجەبی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی مانگی گوڵان، لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی موعەلیمان لە شارەکانی سنە و مەشهەد، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون. شوڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆێ لە ئاست بارودۆخی عاتکە ڕەجەبی و فەرزاد سەفی خانپور، هوشداری بە کاربەدەستانی ناوەندی دادپەروەری و بە تایبەت هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم داوە کە لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە ڕووداوێکی نەخوازراو بۆ ئەم کەسانە بەهۆی مانگرتن لە خواردنی فەرزاد سەفی خانپور و عاتکە ڕەجەبی، بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی ئەوانە و دەبێ وەڵام دەرەوە بن.