فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی چوار بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ئەهواز
یەکشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۳   |  10-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەرەکانی مافی مرۆڤ، چوار بەندکراوی سیاسی عەڕەب، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری زیندان و دەرکرانی حوکمی ئێعدامەکان، مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “عەلی مەجدەم” لە ساڵی ١٣٩٧ دەستبەسەر و لە بارودۆخێکی نالەباردا ڕاگیراوە. هەروەها، مۆعین خەنفەری و محەممەدڕەزا مۆقەدەم، لە سالی ١٣٩٨ دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کراون. لە لایەکی دیکەوە، عەدنان مووسەوی غەبیشاوی سالی ١٣٩٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی “محارەبە” لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١، بە ئێعدام مەحکووم کراوە. هاوکات ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەم سێ بەندکراوە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئەهواز و کاربەده ستانی زیندان، لە دانی هەر چەشنە زانیارییەک بە بنەماڵەکانیان خۆ دەبوێرن و ڕێگە نادەن بنەماڵەکانیان، چاویان پێیان بکەوێت.