
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژی هەینی ٣ی ڕەشەممەوە، “ئامانج مستەفاپوور” بەندکراوی سیاسی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە مانی لە خواردن گرتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئامانج مستەفاپوور، ئەم بەندکراوە سیاسییە بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە گوشارەکان و نافەرمانییەکانی سپای پاسداران لە پێشێلکاریی مافە سەرەتاییەکانی مانی لە خواردن گرتووە. ئامانج مستەفاپوور لە خەرمانانی ١٤٠٢، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی مەهاباد بە تۆمەتی “دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماڵ و موڵک”، حوکمی پێنج ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی ” لەناوبردنی موڵک”، حوکمی یەک ساڵ و نیو بەندکران، لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتی ” سەرپێچی لە مەئمووران” حوکمی دوو ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ” تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە یەک ساڵ بەندکران و سەرجەم بە ٩ ساڵ و شەش مانگ بەندکران لە لایەن ئەم دادگایەوە مەحکووم کراوە.