ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندان، ئیبراهیم سدیق هەمەدانی، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی مەریوان، مانی لە خواردن گرت.
نابراو کە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان مانی لە خواردنی دەرمانەکانی گرتبوو، لە گەل کیشەی تەندروستی ڕوبەڕوو بووەوە.
هۆکاری مانگرتنی ئەو بەندکراوە، لە ناڕەزایەتی بە نەگواستەوەی بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری هێرانا، ئیبراهیم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی سالار سدیق هەمەدانی و کچەکەی مریەم، لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٣ی گوڵانی ساڵی ٩٨ بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ گوازرانەوە. بەڵام دوو ڕۆژ دواتر مریەم بە دانانی بارمتە ئازادکرا.
شایانی باسە ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی لە لایەن لەقی ٢ی دادگای ڕژیم لە شاری ورمێ، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات لە ڕێگەی ئەندامییەتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیمی ئێران و پڕوپاگاندا دژی نیزام، بە ١٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کران