فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی حورا نیکبەخت لە زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

بە گوێرەی زانیارییەکان، حورا نیکبەخت بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە ڕەت کرانەوەی داواکاری دووبارە دادگایی کردنەوەی “پەخشان عەزیزی” و ئەگەری جێبەجێ کرانی حوکمی لە سێدارەدانی و هەر وەها پشتیوانی لە باقی بەندکراوانی سیاسی، مانی لە خواردن گرتووە. جێگای ئاماژەیە، ئەوەیکە چالاکانی مافی مرۆڤی نیگەران کردووە، بارودۆخی خراپی تەندروستی حورا نیکبەختە کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە. شایانی باسە، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە “تا کاتێک کە هەوڵێکی یەکگرتووانە و جێددی لە کۆمەڵگا دژی ئێعدام پێک نەیێت، درێژە بە مانگرتن لە خواردنەکەی دەدا”.