مانگرتن لە خواردنی زیندانیەکی سیاسی لە زیندانی ناوەندی سەقز
چوارشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۲   |  31-01-2024
رۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی خەڵکی شاری سەقز، بە نیشانەی نارەزایەتی لەسەر لەسێدارەدانەکانی ئەم ماوەیە و بەتایبەت جێبەجێکردنی سزای ئێعدامی وەفا ئازەربار، موحسێن مەزڵووم، پژمان فاتێحی و محەممەد فەرامەرزی، لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە، مانی لە خواردن گرت.
ئەو بەندکراوە سیاسیە لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە سزای سێ ساڵ و چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. ئێستا ناوبراو هەشتەمین مانگی ماوەی بەندکردنەکەی تێپەڕ دەکات.