مانگرتن لە خواردنی ویدا ڕەبانی و مۆتەهەرە گوونەیی لە زیندانی ئێڤین
پێنجشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۳   |  28-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو بەندکراوی سیاسی بەندی ژنانی ئێڤین بە ناوەکانی “ویدا ڕەبانی و مۆتەهەرە گوونەیی” لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەرەوە، لە ناڕەزایەتیی بە دەستڕانەگەیشتنی نەرگس محەممەدی و وەریشە مۆرادی بە خزمەتگوزاری پزیشکی، دەستیان داوەته مانگرتن لە خواردن.
ویدا ڕەبانی لە ڕێگەی نامەیەکەوە نووسیویەتی: بەرپرسانی زیندان لەئاست نالەباربوونی دۆخی تەندرووستی نەرگس محەممەدی، پیسبوونی ژووری زیندان، سرویسی بێهداشتی و نەبوونی ئیمکاناتی بێهداری” کەمتەرخەمن و هیچ سەرنجێک نادان بەم بەندکراوانە. ئەم ڕۆژنامەنووسە هەروەها نووسیویەتی: مانگرتن لە خواردنی خۆی و مۆتەهەرە گوونەیی بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی زیندان بە دۆخی نەرگس محەممەدی و وەریشە مۆرادی، “شتێک نییە جگە لە هەنگاوێک لە بەرامبەر زوڵمدا.”