مانگرتن لە خواردنی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئیلام
دوشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۲   |  17-04-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، چوار بەندکراوی زیندانی ناوەندی ئیلام بە ناوەکانی، “عەزیم یادگاری، حسێن باپیروەند، فەرشاد و سەعدوڵڵا ئایینی”، لە ناڕەزایەتیی بە پشتگوێ خرانی پەروەندەکانیان و درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانیان بۆ دوو مانگی دیکە، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چوار هاووڵاتییە شەوی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی پارەکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە دێهلوڕان ڕفێندران و دوای قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواسترانەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەنەتە پاڵ ئەم چوار بەندکراوە لەبەردەستدا نییە و هەروا چارەنووسیان نادیارە.