مانگرتن لە خواردنی ڕۆحوڵا مەردانی
چوارشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۰   |  23-02-2022
بە پێی ڕاپۆرتی شورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران ”ڕۆحوڵا مەردانی” مامۆستا و چالاکی سێنفیی فەرهەنگیانی ئێران، کە لە ڕێکەوتی شەممە ۳۰ی ڕێبەنداندا لە کاتی بەڕێوەچوونی نارەزایەتی سەراسەی مامۆستایانی ئێران لە بەرامبەر بینای ئاموزش و پەروەرشی شاری دلفانی لۆڕستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو، لە ناڕەزایەتی بە ڕەفتاری ناعادڵانە و نامرۆڤانەی ئیدارەی ئیتلاعات، مانی لە خواردن گرتووە.
شایانی باسە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.