مانگرتن لە خواردنی کرێکارانی کانگای فرناس لە تورکییە
چوارشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۳   |  16-10-2024
کرێکارانی کانگای “فرناس” کە بەهۆی ئەندامێتی لە سەندیکا، لەسەر کارەکانیان دەرکراون و لە شاری “سوما”وە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی چوونەتە ئانکاڕا و بەنیازبوون بەرەو وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان بڕۆن، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە پێشیان پێگیراوە و بەدوای ئەم هەوڵەی پۆلیس، بڕیاریان داوە کە مان لە خواردن بگرن.
کرێکارانی ناڕازی کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر ئەم وەزارەتە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی لە سەر شەقامەکان دانیشتوون، ڕایانگەیاندووە: تا کاتێک کە کێشەکانیان چارەسەر نەکرێ شەقامەکان چۆڵ ناکەن و کۆتایی بە مانگرتن لەخواردنەکەیان ناهێنن.