مانگرتن لە خواردن و ئەشکەنجەی توندی توماج ساڵحی
یەکشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۱   |  20-11-2022
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بەدەستمان گەیشتووە، توماج ساڵحی ڕەپری ناسراوی نارازی کە ڕۆژی ۸ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لە گەڵ چەند هاوڕێیەکی دەستبەسەرکرا و ئێستا لە بەندی ( ئەلف د ) زیندانی ئیسفەهان دەستبەسەرە، ئیستا لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکان دایە و مانی لە خواردن گرتووە.
هیزەکانی ڕژیم هەوڵ دەدەن توماج ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆی بکەن، بەڵام بە هۆی خۆڕاگری ناوبراو چوار قامکی دەستیان شکاندووە و شەش ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.گیانی توماج و هاوڕێکانی لە مەترسیدایە.