مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئیتالیا دژی کۆمەڵکوژی ئیسڕائیل لە غەززە
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئیتالیا لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە، دژی کۆمەڵکوژی ئیسڕائیل لە غەزرە، مانیان گرت و لە ئێعتڕاز بەم جەنایەتە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
شایانی باسە، ئەم مانگرتە کاریگەری لەسەربەشەکانی گواستنەوە، قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان داناوە. لە شاری ڕۆم پایتەختی ئیتالیا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەشداریان کردبوو. هەروەها لە شارەکانی میلان و بۆلۆنیا، بەهۆی دەخالەتی پۆلیس تێکهەڵچوون لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس هاتووەتە ئاراوە. ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە، ئەم ڕۆژەیان بێ وێنە وەسف کردووە کە دەرخەری یەکگرتوویی میلیۆنی کرێکارانە.