مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری کرێکاران لە فەڕانسە
شەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۱   |  21-01-2023
بەهەزاران کەس لە کرێکارانی فەڕانسە ڕۆژی هەینی ٣٠ی مانگی بەفرانبار، لە ناڕەزایەتی بە “چوونەسەرەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ بۆ ٦٤ ساڵ”، مانیان گرت و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم خۆپیشاندانە لەسەر بانگەوازی یەکێتی کرێکاری “سێ ژێ تێ” بەرێوەچووە و بڕیارە لە ڕۆژەکانی ٢٦ی ژانوییە و سەرەتای مانگی فێورییەش، خۆپیشاندانی لەم چەشنە بەرێوەبچێت. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم مانگرتنە، قەتارە توندڕۆکان و هێڵەکانی گەیاندنی کارەبا، پەکیان کەوتووە. جێگەی ئاماژەیە لەو خۆپیشاندانە زیاتر لە یەک میلیۆن کەس بەشداریان کردبوو.