فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و خۆپێشاندان له‌ چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی درێژەی هەیە
هەینی ۰۳-۰۴-۱۴۰۱   |  24-06-2022

نرخی هه‌ڵاوسان له‌ وڵاتانی ئۆرووپایی بە ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ٨٠ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی بلژیكی خۆپێشاندانیانكرد و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی قه‌تار و میترۆی بریتانیا مانیانگرت و كرێكارانی ئه‌یاله‌تی “كانتابریای” ئیسپانیاش كه‌ له‌به‌شی تواندنه‌وه‌ی ئاسندا كارده‌كه‌ن، درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یانداوه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی‌ ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆبردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧ له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی سه‌ندیكا و ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی بلژیك، ئیسپانیا و بریتانیا، به‌شێك له‌و حیزبانه‌ی خۆیان به‌ چه‌پی بۆرژوازی ده‌ناسێنن، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ و دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت، شكست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكاران بێنن، به‌ڵام كرێكاران تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌ده‌ن.