فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كرێكاران له شارەكانی ئیلام، تاران و ئاباده
پێنجشەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۱   |  05-01-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی به‌فرانبار، كرێكارانی پترۆشیمی چوار له‌ ئیلام، كرێكارانی سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی تاران و كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئاباده‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان بەڕیوە برد.

كرێكارانی پترۆشیمی چوار له‌ ئیلام خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دانی مه‌زایا و گۆڕانی بارودۆخی پیشه‌ییان بوون‌ و سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌ نێو حه‌وشه‌ی پترۆشیمی و پاشان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئیداره‌ی كار به‌ڕێوه‌برد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ٢٠٠ كرێكاری سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی تاران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون و كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئاباده‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.