ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندکارانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ندین شار بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا.
خوێندکارانی شاری قوم له ناوه‌ندی مه‌دره‌سه سروودی “بێلاچاو”یان خوێنده‌وه و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی مه‌دره‌سه دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان نووسیوە، خوێندکارانی شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، سنه، مه‌ریوان، ئه‌راك، شیراز و ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه دیكتاتۆر دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆ ئازاده‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان كۆبوونه‌وه و سروودی ئازادیان خوێنده‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و ته‌قه‌یان به سه‌ر خوێندكاران‌دا كرد، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان به ڕه‌شبه‌ڵه‌ك سه‌مای ئازادیان گیڕا و دروشمی “ئازادی،ئازادی”ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ئازادی خوێندكارانی زیندانی بوون.