فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و ناڕەزایەتیی بازاڕییان لەئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئاوسان لە مەشهەد
دوشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۳   |  30-12-2024

لەدرێژەی ناڕەزایەتیی بازاڕییان لە شارەکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە بازاڕییانی شاری مەشهەد لەئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئاوسان و گرانی لەڕادەبەدەر،  لە باڕازی “ئەتڵەس” لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان دەڵێن: چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئاوسان و نرخی پێداویستییەکان وای کردووە کە خەڵک توانای کڕینیان نەمێنێ و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە زەختێکی زۆر بکەوێتە سەر هاووڵاتییان. ناڕازییان هەروەها لەئاست پچڕانی بەردەوامی کارەبا، ئاو و گاز، لەمشارە ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.