فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و ناڕەزایەتیی شۆفیرانی بێڵ میکانیکی لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری
شەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۴   |  07-06-2025

کۆمەڵێک لە شۆفیرانی بێڵ میکانییەکانی پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی جۆزردانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی سووتەمەنی پێیان، دەستیان لەکار کێشایەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەم پارێزگایە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیرانی ناڕازی دەڵێن: بڕیاربوو لە مانگی ڕەشەممەی پارەکە سەهمییەی سووتەمەنیان پێ بدەرێ، بەڵام هەتا ئێستا ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکراوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بەم بابەتە بوون.