فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و ناڕەزایەتیی شۆفیر کامیۆنەکانی سنووری ریمدان لە چابەهار
هەینی ۰۴-۰۸-۱۴۰۳   |  25-10-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەر، بە دەیان کەس له شۆفیرانی ماشینە بارهەڵگرەکان کە لە پشت سنووری زەوینی ڕیمدان لە شارستانی دەشتیاری ڕاگیڕابوون، بەهۆی سەپاندنی سزای نەختی قورس بەسەریاندا لە لایەن شیرکەتی نەوتی چابەهار، دەستیان لەکار کێشایەوە و بە لێدانی هۆڕن، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شیرکەتی نەوتی چابەهار لەم دوایانەدا سزای قورسی بەسەر ئەم بارهەڵگرانەی کە “مەخزەنی سووتەمەنی دیپ” بەکار دێنن سەپاندووە و شۆفیرەکانیش ڕایانگەیاندووە: ئەو بەشە سووتەمەنییەی کە پێیان دەدرێ بەشی مەسیرەکانیان ناکات.