مانگرتن و ناڕەزاەتیی پەرەستارانی نەخۆشخانەی ئاریا لە ئەهواز
دوشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۳   |  24-02-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ڕەشەممە، پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی ئاریا لە ئەهواز، لەئاست کەم کرانەوەی حقووقەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر ئەم نەخوشخانەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان دەڵێن: بەرپرسانی نەخۆشخانە ڕایانگەیاندووە بەشێک لە حقووقەکانیان کەم دەکەنەوە هەتا بتوانن حەقی جێژنانەکانیان پەرداخت بکەن و لە سەری ساڵی نوێوە، حقووقەکانیان وەک خۆی لێ دێتەوە.