مانگرتن و کۆبوونەوەی ئێعتڕازی پەرەستاران لە کنارەک
چوارشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۴   |  06-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سیستان و بەلوچستان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەی “حسێن” لە شارستانی کنارەک، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی ١٠ مانگ حقووق و مەزایایان، لە بەرامبەر ئەم نەخۆشخانەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستاران دەڵێن: جگە لەوەیکە ١٠ مانگە حقووقەکانمان پەرداخت نەکراوە، هێشتا مەزایا و هەندێ لە حەقولزەحمەکانیشمان نەدراوە.