فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و کۆبوونەوەی شۆفیرانی گرێبەستی شیرکەتی گازی لۆرستان
پێنجشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۴   |  24-04-2025

ئەمڕۆ چورشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە شۆفیرانی گرێبەستی شاغڵ لە شیرکەتی گازی لۆرستان، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری کاریان و گرێبەستی نادادپەروەرانە، دەستیان لە کار کێشایەوە و لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، ئەم شۆفیرانە کە ماوەی چەندین مانگە بە حەقدەستی کەم، گرێبەستی کاتی و سەختی لەرادەبەدەری دۆخی کار، چالاکی دەکەن، دەڵێن: چیدی لە بەرامبەر ئەم هەموو زوڵمە بێدەنگ نابین و داوا دەکەین کە بەرپرسانی پەیوەندیدار، بەدەم کێشەکانمانوە بێن و هەنگاوێکی کرداری لەمبارەوە هەڵگرن.