مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیر تاکسییەکان لە بۆکان
هەینی ۱۱-۰۱-۱۴۰۲   |  31-03-2023
بە پێی ئەو گرتە ویدیۆیانە کە بەدەستمان گەیشتوون، شۆفیر تاکسییەکانی شاری بۆکان لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیانداوەتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیرانی ناڕازی ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە، لەئاست لەخوارەوەی بوونی کرێ تاکسی، گرانی لەڕادەبەدەر و چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئاوسان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر شیرکەتی تاکسیڕانی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.