فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کانگای تیتانیۆمی کەهنووج
شەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۴   |  26-04-2025

کرێکارانی کانگای تیتانیۆمی کەهنووج، ئەمڕۆ شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانی بەربڵاوی کرێکارانی خۆجێیی لەم کانگایە، لە بەرامبەر دەروازەی چوونە ژوورەوەی ئەم شیرکەتە مەعدەنییە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان دەڵێن: لە ماوەی چەند مانکی ڕابردوودا، زیاتر لە ٧٠ کرێکاری خۆجێیی، بەبێ هیچ ڕوون کردنەوەیەک، لەسەر کارەکانیان دەرکراون و سەرەڕای وادە و بەڵێنی بەردەوامی بەرپرسان، بە مەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کار، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بەم ئاڕاستەیە هەڵنەگیراوە.