مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیركه‌تی بەهمەن مۆتۆر
چوارشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۱   |  23-11-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارانی شێركه‌تی “بەهمەن مۆتۆر” له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی ئاستی حهقدهستەکانیان و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان، كاره‌كانیان ڕاگرت و لە حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه كۆبوونه‌وه.
کرێکارانی شێركه‌تی “بەهمەن مۆتۆر” داوای زیادکردنی ئاستی حهقدهستەکانیان و کەمکردنەوەی سەعاتی کار و داخستنی شێركه‌ته‌كه له ڕۆژانی پێنجشەممەن، به‌ڵام به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه هیچ بایەخێک به داواكاری كرێكاران نادەن و به‌وهۆیه‌وه ئەو کرێکارانە لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو و ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جێبەجێ نەبوونی داواکارییەکانیان، کارەکەیان ڕاگرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.