مانگرتن و کۆبوونەوەی پەرەستاران لە شاری سنە
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
ڕۆژی دووشەممە ٤ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی شاری سنە، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادیری دەرمانی ناوەنده دەرمانییەکانی شاری سنە، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەرامبەر دەرگای کۆلیژی زانستە پزیشکییەکانی ئەمشارە هەڵکەوتوو لە شەقامی سەفەریی بە وتنەوەی درووشمی “کۆبوونەوە و مانگرتن، هەر ئەوەیە لەمە بەدواوە”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.