مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی پۆڵای کاویان لە ئەهواز
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندان، کرێکارانی شیرکەتی پۆڵای کاویان لە شاری ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ریزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان کە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە دواخراوە، دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی کارخانەی “پۆڵای سیرجان”یش حەفتەی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیان لەکار کێشابووەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو.