فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی ڕێگاوبانی سەنعەت بەلووچی ئێرانشار
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

کرێکارانی شیرکەتی ڕێگاوبانی سەنعەت بەلووچی ئێرانشار، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی چەندین مانگ حەقدەست و مەزایایان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: جگە لە پەرداخت نەکرانی حەقدەستەکانیان، حەقی بیمەکانیشیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی پەرداخت نەکراوە و زۆرێک لە گرێبەستی کرێکارانی ئەم شیرکەتە، نوێ نەکراوەتەوە. کرێکارانی ناڕازی هەروەها ئاماژەیان بەوەکردووە کە هەتا ئێستا چەندین جار بە مەبەستی بەدواداچوونی مافەکانیان، سەردانی نووسینگەی شیرکەتیان کردووە کە لەگەڵ هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەڕێوەبەرانی شیرکەت بەرەوڕوو بوونەتەوە و ناچار بە واژۆ کردنی بەرگەی تەسویەحیساب بوون.