فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ماڵئاوایی لە ناکاوی هاوڕێ سدیقە نەبەوی 
شەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۱   |  18-06-2022

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٧ی مانگی جۆزەردان دڵی پڕلە خۆشەویستی و میهرەبانی هاوڕێ سدیقە نەبەوی پێشمەرگە و ئەندامی پێشووی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئیران، لە یەکیک لەنەخۆشخانەکانی شاری گوتەنبیرگ لە وڵاتی سوئید بە هۆی نەخۆشیەوە لە لێدان کەوت و بۆهه میشە بەجێیهيشتین.
هاوڕێ سدیقە کەسایەتێکی بە پرەنسیپ و هێمن و ئینسانێکی دڵسۆز و میهرەبان و بەوەفا بوو. هاوڕێ سدیقە دوای ئەوە کە بە ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پەیوەست بوو، بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ناوەندی پزیشکی کۆمەڵە ئەرکی تەشکیلاتی خۆی بەڕێوە برد و بەو پەڕی هەست بە بەرپرسایەتی ئەوەی لەدەستی دەهات بۆ هاوڕێیانی بریندار ونەخۆشی ئەنجامی دەدا. دوایی ناردرا بۆ مەقەری کۆمەڵە لە بەغدا و وەک بەرپرسی پێوەندی تلکسی نێوان کۆمیتەی ناوەندی لە کوردستان و دەفتەری سیاسی ئەرکی رێکخراوەیی خۆی بەڕێوە دەبرد.
ئێمە لەناخی دڵەوە بەبۆنەی ماڵئاوایی ئەو هاوڕێی بەڕێزە سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە هەوژینی ئازیزی هاوڕێ تەهموورس کەرباسی و کاک ئالانی خۆشەویستی جگەرگۆشەی و هەموو تاکی بنەماڵە و دۆستان و ئاشناکانی دەکەین.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١