فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ماڵئاوایی لە ژیانی دایە سەعدیە زەندی دایکێکی زەحمەتکێش و شۆڕشگێڕ
پێنجشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۲   |  06-07-2023

بە پێی هەواڵێک کە بە سایتی کۆمەڵە گەیشتووە بەداخەوە دڵی پڕ لە خۆڕاگری و ئازاری دایە سەعدیە، دایکی هاوڕێی گیان بەختکردوو یەدێ زەعیفی لە هاوڕێیانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە لێدان کەوت.
دایە سەعدیە وەک هەموو دایکانی دادخواز لە ساڵانی ڕەشی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا هێمای شکۆمەندی و خۆڕاگری بوو. هەر لێرەوە سەرەخۆشی لە هەموو خزم و کەس و کاری دایە سەعدیە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.